کوردستانی

پێشبینى كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینى كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

کەشناسی هەرێم پێشبینییه‌كانى بۆ كه‌شى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە

هاوكات، راشیگه‌یاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینی نمە باران و بارانی مامناوەند دەکرێت لەناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان.

کەشناسی هەرێم ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  به‌هۆى یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، درەنگانی شەوی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاد دەکات..

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :17
دهۆک : 15
زاخۆ : 16
هەڵەبجە : 16
کەرکووک : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان