کوردستانی

مامۆستایان هه‌ڵوێستى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگا راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان هه‌ڵوێستى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگا راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌17ى ئازارى 2024، دادگاى فیدڕاڵى عیراق له‌باره‌ى بریارى راگرتنى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى مامۆستایان و سكاڵاكاران له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندا بوو، دڵشاد میرانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازیی له‌ به‌غداوه‌ تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى پیرۆزبایی گه‌رممان له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، سوپاس بۆ خودای گه‌وره‌ به‌ یه‌كێكی تر‌ له‌ ئاواته‌كانمان گه‌یشتین كه‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ و به‌ نیشتیمانیی كردنی مووچه‌.

وتیشى، به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاواتانه‌مان ده‌گه‌ین كه‌ فه‌رمانبه‌رانى خوارووى عیراق پێى گه‌یشتوون.

ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عیراقدا نوێنه‌رانی مامۆستایانی ناڕازی له‌ به‌غدا ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بوون.

دانیشتنه‌كه‌ى دادگا بۆ جارى پێنجه‌م بوو لەسه‌ر سکاڵاى ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان، كه‌ له‌سه‌ر راگرتنى پلەبەرزکردنەوەى مووچەخۆران تۆمار كرابوو دژى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان. 


‌ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2016 ه‌وه‌ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران راگیراوه. 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان