کوردستانی

له‌ سلێمانى یه‌كه‌م قوتابخانه‌ بایكۆتى ده‌وامى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى یه‌كه‌م قوتابخانه‌ بایكۆتى ده‌وامى كرد

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ بڕیاریدا بایكۆتى ده‌وام بكات و نه‌چنه‌وه‌ بۆ ده‌وام تا كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون " قوتابخانه‌ى گوندی گه‌ڕه‌زیل له‌ سنورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ بڕیاریاندا بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ناچنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ تا ئه‌و كاته‌ى مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌ كۆى ده‌نگ بڕیارى بایكۆتى ده‌وامیان داوه‌ و ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى خوێندن.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى مامۆستایانى ناڕازى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشتر رامان گه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و برسیكردنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌ بێده‌نگ نابین و چاوه‌ڕێبن له‌ رۆژانى داهاتوو هه‌ڵوێستى توندمان ده‌بێت".

زیاتر له‌ 45 به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ دابه‌شبكات ئه‌گه‌رچى به‌غدا نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ زیاتر له‌ 530 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان