راپۆرت
فه‌رمانبه‌ران بۆ حكومه‌ت: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![فه‌رمانبه‌ران بۆ حكومه‌ت: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نامێنێت](/uploads/article/thumbnail/36668/slider_xopishndan.jpg)
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانبه‌ران له به‌رانبه‌ر دابه‌شنه‌كردنى مووچه و راگرتنى پاره‌ى مووچه‌كه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن، چیتر به‌سه‌و كۆتاییته و دادگاى فیدراڵیی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێ ده‌سه‌ڵاتتان ده‌كات.
ئارام عه‌زیز، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه و دابه‌شى ناكات و نزیكه‌ى 50 رۆژیشه مووچه دابه‌شنه‌كراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته حكومه‌ت ئه‌وه بزانێت ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى به‌ته‌واوى بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و هیچ له ده‌ست نامێنێت و دادگاى فیدراڵیی هه‌رچى ده‌سه‌ڵاته لێى وه‌رده‌گرێته‌وه".
سامان جه‌میل، فه‌رمانبه‌رێكى تره و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌یكات ئه‌وپه‌ڕى سته‌مه به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران، چونكه خۆى داهاتێكى زۆرى له به‌رده‌ستدایه و به‌غداش پاره‌یه‌كى زۆر ناردووه و هاوكارى هاوپه‌یمانانیش وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ده‌ستى به‌سه‌ر قوت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه".
رۆشنا ئه‌حمه‌د، مامۆستایه‌و له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ڕى فه‌رمانبه‌ران ناكات و شه‌ڕى خۆى و هه‌ژمارى من ده‌كات و ده‌یه‌وێت به راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم فشار له به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى كار به هه‌ژمارى من بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌ژماره هیچ متمانه‌یه‌كى نییه و هیچ سودیشى نییه".
حكومه‌تى هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ئاشكرا بڕیاریداوه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رابگرێت به‌و پاره‌یه‌ى كه به‌غدا بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه و بڕكه‌ى زیاتر له 530 ملیار دیناره.
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)