خەڵەف غەفور
بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟
· رۆژی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤، دادگای فیدراڵیی عیراق لەبارەی سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق کۆدەبێتەوە کەوا لە دژی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە.
· وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دەڵێت ئەو سێ بەرپرسە رێگرن لە گەڕانەوەی عەرەبە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
زانیاریی لەبارەی کەیسی ئاوارەکانەوە بەپێی ماڵپەڕی رووداو کە نزیکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەم شێوەیەن:
· 23 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن کە نزیکەی 30 هەزار خێزانیان تێدایە.
· 23 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن کە نزیکەی 30 هەزار خێزانیان تێدایە.
· ئەو ئاوارانە لە ساڵی 2014 و دوای هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان.
· رۆژی 23-1-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێکی 16 خاڵیی سەبارەت بە ئاوارەکان دەرکرد.
· بڕیارەکە ئاماژە بە دابینکردنی پێداویستیی ئاوارەکانی گەڕاوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکات.
· هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 30ی حوزەیرانی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی وەکو دوا وادە داناوە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.
بیانووی رێگریی هەرێمی کوردستان چییە؟
· پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەڵێت: هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ناکات، بەڵکو ئاوارەکان خۆیان ناگەڕێنەوە.

· دەشڵێت: هۆکارەکان زۆرن، لە سەروویانەوە کەمیی ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەڕانەوە بە ئاوارەکان دەدرێت کە تەنیا چوار ملیۆن دینارە.
هەڵبژاردن و شەڕی ئاوارەکان
ئەوەی وەکو زانیاریی هەیە سەبارەت بە رێگرییکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان ئەمانەن:
ئەوەی وەکو زانیاریی هەیە سەبارەت بە رێگرییکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان ئەمانەن:
· بەهۆی ئاوارەکانەوە چەندین رێکخراوی گەورەی جیهانیی لە کوردستانن، ئەوەش سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ کوردستان و نایانەوێ لەدەستی بدەن.
· بۆ دەنگدان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن سوودیان لێ وەردەگیرێ، وەکو هەندێک سەرچاوە ئاماژەی بۆ دەکەن.
· بانگەشەی ئەوەی هەرێمی کوردستان ئارامە و داعش هێشتا مەترسییە.
ئەوە لەبەرچاو نەگیراوە کە مانەوەی زیاتری عەرەبە ئاوارەکان بۆ داهاتوو مەترسیی گەورەیە، ئەوە تەعریبی سپییە لە رێگەی پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە.
خ.غ