خەڵەف   غەفور

خەڵەف غەفور

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

·     رۆژی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤، دادگای فیدراڵیی عیراق لەبارەی سکاڵایەکی ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق کۆدەبێتەوە کەوا لە دژی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە.

·     وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دەڵێت ئەو سێ بەرپرسە رێگرن لە گەڕانەوەی عەرەبە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

زانیاریی لەبارەی کەیسی ئاوارەکانەوە بەپێی ماڵپەڕی رووداو کە نزیکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەم شێوەیەن:
·     23 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن کە نزیکەی 30 هەزار خێزانیان تێدایە.

·     ئەو ئاوارانە لە ساڵی 2014 و دوای هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان.

·     رۆژی 23-1-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێکی 16 خاڵیی سەبارەت بە ئاوارەکان دەرکرد.

·     بڕیارەکە ئاماژە بە دابینکردنی پێداویستیی ئاوارەکانی گەڕاوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکات.

·     هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 30ی حوزەیرانی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی وەکو دوا وادە داناوە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

بیانووی رێگریی هەرێمی کوردستان چییە؟
·     پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەڵێت: هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ناکات، بەڵکو ئاوارەکان خۆیان ناگەڕێنەوە.

·     دەشڵێت: هۆکارەکان زۆرن، لە سەروویانەوە کەمیی ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەڕانەوە بە ئاوارەکان دەدرێت کە تەنیا چوار ملیۆن دینارە.

هەڵبژاردن و شەڕی ئاوارەکان
ئەوەی وەکو زانیاریی هەیە سەبارەت بە رێگرییکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان ئەمانەن:

·     بەهۆی ئاوارەکانەوە چەندین رێکخراوی گەورەی جیهانیی لە کوردستانن، ئەوەش سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ کوردستان و نایانەوێ لەدەستی بدەن.

·     بۆ دەنگدان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن سوودیان لێ وەردەگیرێ، وەکو هەندێک سەرچاوە ئاماژەی بۆ دەکەن.

·     بانگەشەی ئەوەی هەرێمی کوردستان ئارامە و داعش هێشتا مەترسییە.

ئەوە لەبەرچاو نەگیراوە کە مانەوەی زیاتری عەرەبە ئاوارەکان بۆ داهاتوو مەترسیی گەورەیە، ئەوە تەعریبی سپییە لە رێگەی پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە.

 خ.غ

 
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan