خەڵەف غەفور
مردن بە كۆرۆنا و بە ستانداردبوونی فشە
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بە هۆكار و لە شوێنی جیاجیا و لەلایەن كەسانی ئاست جیاوازەوە رستەیەكم زۆر گوێ لێ بووە كەوا "كۆرۆنا فشەیە و هیچ نییە".
دەربڕینێكی وا رەنگە هەندێكجار و بەتایبەتیش ئەگەر هەندێك كەس بێژێتی كەوا لانی كەم تۆ پێشتر هەستت كردووە خوێندەوارە و ئاگای لە دنیای پێشكەوتوو هەیە، كەمێك قورستتر بێت لەو گوزارشتەی خەڵكێكی سادەتر بێژێتی.
"كۆرۆنا فشەیە"م لە چەندین كەسەوە گوێ لێ بووە، تائەو رادەیەی خۆپارێزیشی پێ فشەیە، ئەمە تەنیا بۆ خۆی مەترسیدار نییە، بەڵكو ئەوە بیركردنەوەیەكە كە لەئاستی كرداریدا كارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێ.
مەترسی كۆرۆنا تەنیا ئەوە نییە بەهۆی ئەو بیركردنەوە خراپەتەوە ژیانت دەخەیتە مەترسییەوە، بەڵكو بەهۆی شێوازی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكەوە خۆشت دەبیتە ڤایرۆسێكی دیكە و ئیتر ماڵ، گەڕەكە و لەوە دەچێ شارەكەیشت بكەیتە گۆڕستان.
بەستانداربوونی فشە لە كۆمەڵگای خێڵەكی، بێ موبالات و دواكەوتوودا بووەتە دیاردە، رەنگە كۆرۆنا ئەوەمان بیربخاتەوە ئەو بانگەشەیەی چەندین ساڵە بۆ خوێندەواری و بەرەوپێشچوونی كوردستان دەمانكرد هەر بۆ خۆی فشە بێت، ئەگینا ڤایرۆسێك تەنگی بە چین و ئەمەریكا هەڵچنی بێت، چۆن دەبێت لای ئێمە فشە بێت.