کوردستانی
شه‌قامى پۆزه‌كه‌ى سلێمانى فراوانتر ده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
![شه‌قامى پۆزه‌كه‌ى سلێمانى فراوانتر ده‌كرێت؟](/uploads/article/thumbnail/36978/slider_images__1_.jpeg)
مه‌ودا میدیا-
شه‌قامى سه‌ره‌كى گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له سلێمانى كه له ناو خه‌ڵكدا به (جاده‌ى پۆزه‌كه) ده‌ناسرێته‌وه به‌هۆى به‌رته‌سكى شه‌قامه‌كه و ئه‌و قه‌ره‌باڵه‌غییه زۆره‌ى هاتوچۆى كه‌وتووه‌ته سه‌ر، نیگه‌رانى لاى شۆفێران دروستكردووه و داوا ده‌كه‌ن مه‌وداى شه‌قامه‌كه فراوانتر بكرێت.
جاده‌ى پۆزه‌كه له به‌ختیارى فشارێكى زۆرى هاتوچۆى له‌سه‌ره و مه‌وداى شه‌قامه‌كه‌ش كه‌مه، ئه‌وه‌ش واى كردووه شۆفێران نیگه‌ران بن له‌و قه‌ره‌باڵه‌غییه زۆره و داوا ده‌كه‌ن به‌رده‌م دووكانه‌كان به‌كاربهێنرێت بۆ فراوانتركردنى مه‌وداى شه‌قامه‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاكو عه‌زیز، جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌رده‌م ئه‌و دووكانانه موڵكى خۆیانه و ئێمه بێجگه له دوو مه‌تره‌كه‌ى شاره‌وانى هه‌ر یه‌كى پێنج مه‌ترمان پێكردوون به شۆسته.
وتیشى، ئه‌وه موڵكى خه‌ڵكه و وه‌كو شاره‌وانى ناتوانین سوود له‌و زه‌وییانه وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌ین به شه‌قام.
پ ح ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)