راپۆرت
گرژییهكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل به كوێ دهگات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر كونسوڵخانەی ئێران لە سوریا گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەكوێ دەگات؟
ئایا ئێران وەڵامی جدی دەبێت یان بەهەمان شێوەی ئێستا لە رێگەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە وڵاتەكەیەوە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت؟
لە چەند ساڵی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە تەواویی پەرەی سەندووە، بەڵام دوای هێرشەكەی ئیسرائیل لە رۆژی یەكی نیسان بۆ سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تەواوی گەیشتە لوتكە و ئەگەری تەقینەوەیەكی گەورەی هەیە ئەگەر بێت و ئێران وەڵامی جدی و یەكلاكەرەوەی هەبێت.
هەرچەند ئێران دوای هێرشەكە رایگەیاند، ئێمە لە كاتێكی گونجاودا بڕیار لەسەر جۆری وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كونسوڵخانەكەمان لە دیمەشق دەدەین، بەڵام شارەزایان دەڵێن، ئەوەی روویدا نابێتە هۆی لادان لە رێساكانی شەڕكردن لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان بەهەمان شێوەی پێشوو دەمێنێـتەوە و پێدەچێت ئێرانیش وەڵامێكی هاوشێوەی هەبێت.
ئەوەی وادەكات كە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەگاتە شەڕی راستەوخۆی وڵات بە وڵات ئەوەیە كە لە رابردوودا هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل پابەندی یاسا و رێساكانی جەنگ بوون و هیچ هێرشێكیان راستەوخۆ بۆ ناو قوڵایی خاكی دەوڵەتی یەكتر ئەنجام نەداوە، بەڵكو هەردوولا لە دەرەوەی خاكی وڵاتەكانیان و شەڕی بەوەكالەتیان لە رێگای گرووپە چەكدارەكانیانەوە كردووە، هەر بۆیەش هەم پەیوەندی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران هەم پەیوەندی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پەیوەندییەكی كۆنترۆڵكراوە و لە ژێر كۆنترۆڵ دەرناچێت.
لە لایەكی تریشەوە ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردووەتەوە لەگەڵ بەردەوامیی شەڕەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بەشداریكردنی گروپە چەكدارەكانی دیكەی سەر بە ئێران گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێی مەترسیدارەوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەكەی ئیسرائیل وەڵامێك بووە بۆ هێرشێكی ئێران كە لە 15 ی مانگی یەكی ئەمساڵ لەناو خاكی عیراق كردیە سەر بنكەیەكی ئیسرائیل، كە بە وتەی ئەوكاتی بەرپرسانی ئێران بنكەیەكی سیخوڕیی ئیسرائیل بووە لە عیراق.
شەڕ و ململانێی بەوەكالەتی ئیسرائیل و ئێران ململانێیەكی ناڕاستەوخۆی بەردەوامی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە كە لەسەر خەباتی سیاسی سەركردایەتی ئێران لەدژی ئیسرائیل و ئامانجی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی و لاوازكردنی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمان و شوێنكەوتووی ئێران هاتووەتە ئاراوە.
دواین پێكدادانی نێوان ئەو دوو وڵاتەش رۆژی دوو شەممە 1ی نیسانی ئەمساڵ بوو كاتێك ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردەسەر بینای كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەهۆیەوە محەمەد رەزا زاهیدی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سوریا و لوبنان و چەند كەسێكی تر كوژران.
ئ پ