راپۆرت
سه‌ركردایه‌تى پارتى بۆچى نێچیرڤان بارزانی‌یان نارده به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق سوره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ به‌شداریكردنى پارتى، له ئێستاشدا پارتى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوابخات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه "سه‌ركردایه‌تى پارتى، داواى له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كردووه پێش ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى عیراق تیروپشك بۆ ناوى كاندید و لیست و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان بكات ده‌بێت بچێته به‌غداو هه‌وڵبدات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌رپرسانى عیراق رازى بكات بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردن دوابخات".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌و به مه‌ودا میدیا دراون "پارتى بۆى روونبووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆیه ده‌یه‌وێت كار بكات له پێناو دواخستنى یان به جۆرێك بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌گه‌ر به ماوه‌یه‌كى كاتیش دوابخرێت".
هه‌فته‌ى رابردوو جومانه غه‌لای، وته‌بێژى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه 7ى نیسان، له باره‌گاى كۆمسیۆن له به‌غدا تیروپشك بۆ ناوى كاندید و لیست و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان ده‌كرێت".
سه‌ردار عه‌لى، چاودێرى سیاسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى رووبه‌ڕووى شكست بووه‌ته‌وه و ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات له پێناو رێگریكردن له هه‌ڵبژاردن یان دواخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌شدارى بكات شكست ده‌هێنێت، به‌شدارى نه‌كات دۆڕاوه و گرفتار ده‌بێت".