کوردستانی
یه‌كێتى ته‌پڵى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر پارتى لێدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتى سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى خۆى بكرێت و هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانى نه‌گۆڕه، ده‌شڵێت، چاره‌سه‌رى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانمان كرد
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
خۆتان ماندو مەکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت
ڕویشتنی ئێمە بۆ بەغداد لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێم و هاوڵاتیانی عیراق شتێکی نامۆ نییە و پێویست بە تەفسیرو فاڵگرتنەوەی ئێوە ناکات ، چونکە لەهەرێم بین یان لەبەغداد بەزمانی کوردی قسە بکەین یان بەزمانی عەرەبی، ئێمە یەک پەیاممان هەیە، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە ، بەڵام کاتێ ئێوە روودەکەنە بەغداد، هاوڵاتیان ناهەقیان نییە گومان لەسەر مەرامی سەردانەکانتان بکەن، چونکە لەهەولێر بەزمانی کوردی قسەیەک دەکەن و کە دەچنە بەغداد باوەشی گەرم و گوڕیان پێدا؟دەکەن و خۆتان بەعیراقی عەیارە بیست وچوار پیشان دەدەن !.
بۆیە هەرچی بڵێن، هەرچی بکەن، چەندە خۆتان ماندوبکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ
تاڵەبانی و حزبەکەی بەرامبەر بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت کە ماف و خواستی خەڵکی کوردستانە و بەهەڵبژاردن دەتوانین رێرەوی حوکمرانی لەهەرێم راستکەینەوە .
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی