راپۆرت
ئەو پیاوەی بە گۆچانێكی شاخەوە خۆی گەیاندە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جەلال حسام الدین نوری، ناسراو بە جەلال تاڵەبانی، ئەو پیاوەی بە گۆچانێكی شاخەوە خۆی گەیاندە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق.
زۆر شتمان بیستووە لەسەر خەباتی سیاسیی و ژیانی پێشمەرگایەتی مام جەلال، بەڵام رەنگە كاریگەرترینیان ئەو لێبوردنە گشتییەی حزبی بەعس بێت كە تەنها ئەوی نەگرتەوە، ئەویش ئەوەبوو كە لە رۆژی 6ی ئەیلوولی ساڵی 1988 سەركردایەتی حزبی بەعسی دیكتاتۆر كۆبووەوە و بەكۆی دەنگ بڕیاری لێبووردنی گشتیی بۆ هەموو كوردەكانی عیراق دەركرد، بەڵام بەتەنها یەك كەسیان بەدەركرد لە بڕیارەكە كە ئەویش مام جەلال بوو، بەڵام هەر ئەو مام جەلالە دوای 17 ساڵ لە دەرچوونی ئەو بڕیارە خۆی گەیاندە بەغدا و بوو بە سەرۆك كۆماری عیراق.
6ی نیسانی 2005 ئەو رۆژە بوو كە بۆ یەكەمجار مام جەلال هەم وەكو كەسایەتی خۆی و هەم وەكو كوردێك بوو بە سەرۆك كۆماری عیراق.
كەسایەتی مام جەلال بەشێوەیەك بووە كە زۆرجار قورس بووە كەسێك باوەڕ بەوە بهێنێت كە بەدیداری گەیشستووە و لە نزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ كردووە، ئەو هێندە كارێزما بوو كە ئەگەر كەسێك بیویستایە و بیەوێت كەسێكی تر بە كەسایەتییەكی گەورە و لێهاتوو بچوێنێت ئەوا راستەوخۆ ناوی مام جەلالی دەهێنا.
بۆ نمونە، مام جەلال خۆی دەگێڕێتەوە كە جارێك لە قەڵاچوالانەوە بۆ دەباشان دەگەڕێتەوە، لە رێگادا لادەداتە لای چەند كەسێك كە دەخۆنەوە، پیاوێكی سەرخۆش پێكێك دەداتە مام جەلال و ئەویش لەبەر دڵی كابرای سەرخۆش دەیخواتەوە، بەڵام كاتێك پێكی دووەمی بۆ تێدەكات، مام جەلال پێی دەڵێت، كاكە ناخۆمەوە تەواو، تۆ نازانی من كێم؟ كابراش دەڵێت كێیت، ئەویش دەڵێت، من مام جەلالم، كابرای سەرخۆشیش بەو سەرخۆشییەوە كەسایەتی و ناوی مام جەلالی لەبیر دەبێت و بەپێكەنینەوە دەڵێت، ئەمە پێكێكی خواردووەتەوە خۆی لێبوو بە مام جەلال، خۆ ئەگەر پێكی دووەم بخواتەوە خۆی لێدەبێت بە جۆرج بووش.
مام جەلال بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1946 و لە تەمەنی 13 ساڵیدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی خوێندكاریدا و بە ئامۆژگاری یەكێك لە مامۆستاكانی كۆمەڵەیەكی فێركاری نهێنیی دامەزراندووە بە ناوی (كۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە) و هەر خۆشی بە سكرتێری كۆمەڵەكە هەڵبژێردراوە.
ئیتر لەو كاتەوە مام جەلال وردە،وردە تێكەڵی دنیای سیاسەت بووە و بە پێشمەرگە و زۆربەی تەمەنی لە شاخ بەسەر بردووە و دەیان وڵات گەڕاوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ دۆزی رەوای كورد، تا ئەوكاتەی بە لێهاتوویی خۆی، خۆی گەیاندە بەغدا و لە 6/4/2005 و دوو ساڵ دوای پرۆسەی ئازادیی عیراق بوو بە یەكەم كەسایەتیی كورد و یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عیراق لە مێژوودا و بۆ ماوەی دوو خولی لەسەریەك تا ساڵی 2014 سەرۆك كۆماری عیراق بووە.
مام جەلال، جگەلەوەی یەكێك بووە لە سیاسی و دیپلۆماسییە دیارەكان، نووسەرێكی بەتوانا و ناوداریشە و چەندین كتێبی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی لەسەر تێكڕای بزووتنەوەی سیاسیی عیراق و ناوچەكەو بزووتنەوەی سیاسیی كورد نوسیوە.
جگە لەوانەش مام جەلال ئاشنایەتی و دۆستایەتییەكی بەهێز و فراوانی لەگەڵ سەرۆكی وڵاتان و كەسایەتییە جیهانییەكان هەبووە، تەنانەت لە زۆرێك لە وڵاتانی دنیادا ناوی كورد بەهۆی ناوی مام جەلالەوە بیستراوە و وەكو رەمزێك بۆ كوردبوون سەیركراوە.
هەربۆیەش مردنی مام جەلال لە ساڵی 2017 بۆ زۆربەی سەركردەی وڵاتانی جیهان جێگەی داخ بوو، جگە لەوەش بوو بە شۆكێك بۆ تەواوی خەڵكی عیراق، چونكە مام جەلال لای خەڵك و سەركردە عیراقییەكانیش بە پارێزەری ئاشتی و ئارامی لە عیراقدا ناوسراو بوو.
ئەرسەلان پەرۆش.
ئ.پ