کوردستانی
پارتى جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم لایەنەکان دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهبۆنەی ھاتنهوهی جەژنی رەمەزان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پەیامێکی پیرۆزباییدا، ئاماژهى بهوهكردووه، جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەكاتەوە.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامەکەیدا رایدەگەیەنێت، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین.
راشیگەیاندووە، بەو بۆنە پیرۆزەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر هاوڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی كوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی کوردستان.
پ ح ع