عیراقی
كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره به قاچاخ براوه‌كان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌وڵ هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى به قاچاخ براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى عیراق و ئەندامێكى لیژنەی دەسپاکیش لە په‌رله‌مانى عیراق ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مان دەنگ لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی ئه‌و پارانه دەدات.
عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به مه‌به‌ستى رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە و ئەو کەسانەی تۆمەتی گەندەڵییان لەسەرە، دەستەی دەسپاکی چەند پڕۆتۆکێلێکی لەگەڵ وڵاتان ئیمزا کردووە.
باسى له‌وه‌شكرد، لە ئێستادا په‌رله‌مانى عیراق کار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات دەنگ بدرێت لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی پارە بەقاچاخ براوەکان له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بڕێکی زۆر لەو پارەیە.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێویستمان بە یاسایەکی نشتیمانیی ھەیە بۆ ئه‌وه‌ى یاداشت و رێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكرێت كه لە رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییدا نین تاوه‌كو عیراقیش بچێتە ناو ریزبەندی جیھانییەوە لەسەر ئەو بابەتە و به‌وه‌ش کارەکانی دەستەکە ئاسانتر دەبێت.
بڕى ئه‌وه پاره‌یه‌ى له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا براونه‌ته ده‌ره‌وه به نزیكه‌ى 350 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و به مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌شى عیراق چەندینجار داوای لە وڵاتان کردووە ھاوکاری بکەن.
پ ح ع