کوردستانی
دژە تیرۆرى سلێمانى ئەنجامی لێکۆڵینەوە و دروستیی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاودەکاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رچنار، دژە تیرۆرى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەكه بەردەوامە و ئەنجامی لێکۆڵینەوە و دروستیی رووداوه‌كه بڵاودەکەنەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری سلێمانی بڵاوى كرده‌وه، لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی تەقییەوە و زیانى ماددى لێكه‌وته‌وه.
پ ح ع
بیروڕا
 
                     
                     
                     
                    


 
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                            