کوردستانی

له‌ رووداوه‌كه‌ى سلێمانى كه‌سێك بریندار بووه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش پێشوه‌خت ئاگادار بوونه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ رووداوه‌كه‌ى سلێمانى كه‌سێك بریندار بووه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش پێشوه‌خت ئاگادار بوونه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه‌سێك برینداربووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ عه‌تا سه‌راویش، ده‌ڵێت، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا گومانمان هه‌بووه‌ له‌ حاڵه‌تێك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ئاگادار بوون. 

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ عه‌تاوى سه‌راوى، تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا، چۆنێتى ساتى رووداوه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ دابه‌زیون و رۆیشتوون بۆ چێشتخانه‌ نانى نێوه‌ڕۆ بخۆن، نزیكه‌ى پێنج خوله‌كێك دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى سێ بۆ چوار ئۆتۆمبێلى تریش زیانى به‌ركه‌وتووه‌.

وتیشى، خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ش به‌ سوكى بریندار بووه‌، به‌ڵام عه‌تا سه‌راوى و هاوڕێیانى سه‌لامه‌تن، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشمان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا نازانین رووداوه‌كه‌ به‌ درۆن بووه‌ یاخود بۆمبه‌كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌ یان هه‌ر حاڵه‌تێكى تر.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشتر گومانیان هه‌بووه‌، باسى له‌وه‌كرد، به‌ڵێ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاگادار بووینه‌ و گومانمان له‌ حاڵه‌تێكى وا كردووه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ئاگادار بوونه‌.

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گومان ده‌كه‌ن گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان یاخود ده‌ستێكى ناوخۆیی له‌ پشت رووداوه‌كه‌وه‌یه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتى، ئێمه‌ په‌نجه‌ى گومان بۆ كه‌س راناكێشین و هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ین تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانى له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ى عه‌تا سه‌راوى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی كرایه‌ ئامانج و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى تریش زیانى به‌ركه‌وت.


پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان