ئابووری
نوێترین قسه‌ى وه‌زیرى دارایی عیراق له‌سه‌ر مووچه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له نوێترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، وەزیری دارایی عیراق، به‌رده‌وام بوونى ناردنى مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتكرده‌وه.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لە ئەمریکا، ئه‌مڕۆ هەینی 19ى نیسانى 2024، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، لەسەر ناردنی مووچە بۆ فه‌رمانبه‌رانى هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی.
روونیشیكرده‌وه، حکومەتی عیراق مووچەی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانیش به بەردەوامى ده‌نێرێت.
له‌سه‌ر پرسى خه‌رجكردنى سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى رابردوودا، وه‌زیراى دارایی جه‌ختى كرده‌وه، ئه‌وان مووچەی ئەو سێ مانگە خەرج ناکەن و حکومەتی هەرێم لێى به‌رپرسه، چونكه ئه‌وكاته داهاتی خۆی هەبووە.
پ ح ع