عیراقی
دواین زانیاری سەبارەت بە ناردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020ی عیراق تاوەکو ئێستا نەهاتووەتە پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد پێدەچێت بکەوێتە ساڵی نوێوە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020ی عیراق تاوەکو ئێستا نەهاتووەتە پەرلەمانی عیراق، هەرچەندە لەلای حکومەت ئامادەکاریی تەواو کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژە یاساکە بنێرێتە پەرلەمانی عیراق، هەرچەندە پێش ئەوەی حکومەت ببێتە کاربەڕێکەر دەنگی لەسەر درابوو".
شیروان میرزا وتیشی "پێدەچێت هەندێک گرفت لەبەردەم پڕۆژە یاساکە دروست ببێت، هەروەها لەوانەیە بۆ ناردنی پڕۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان چاوەڕێی حکومەتی نوێ بکرێت بەو هۆیەشەوە ناردنی پڕۆژە یاساکە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو".