ئابووری
یوسف كیلابى په‌یامێكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
یوسف كیلابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق له نوسینێكدا په‌یامێك له باره‌ى هه‌ژمارى من بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت.
كیلابى له نوسینكه‌دا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس (تویته‌ر) رایگه‌یاند " برایانی فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان، میوانداری بەڕێوەبەری بانكە حكومییەكان كراوە سەبارەت تەوتین كردنی مووچە دەمانەوێت بەكورتی ئەمە روونبكەینەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "تەوتین كردنی مووچە لە دەرەوەی بانكەكانی حكومەتی فیدراڵیی تەوتینێكی نافەرمیەو مووچە لەو رێیەوە وەرناگیرێت، لێرەدا مەبەستم (هەژماری منە)".
هه‌روه‌ها "بانكە حكومیەكان ئامادەن بۆ تەوتیكردنی مووچەو، حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە دواكەوتنی".
ع،ه