ئابووری

ته‌واوبوونى رێگاى ده‌ربه‌ندیخان كه‌لار 40 ملیار دینارى پێویسته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌واوبوونى رێگاى ده‌ربه‌ندیخان كه‌لار 40 ملیار دینارى پێویسته‌

مه‌ودا میدیا-

بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ته‌واوكردنى رێگاى ده‌ربه‌ندیخان كه‌لار 40 ملیار دینار پێویسته‌.

ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كاركردن له‌رێگاى دووسایدى كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامى هه‌یه‌".

گوتیشى "به‌شی زۆرى كاره‌كانى ئه‌و رێگایه‌ ته‌واو بووه‌ و له‌و شوێنه‌ش كه‌ ته‌واوبووه‌ له‌به‌ر شۆفێران كراوه‌ته‌وه‌ و هاتوچۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێستا مانگانه‌ 400 ملیۆن دینار بۆ كۆمپانیاكه‌ ته‌رخانده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ته‌واوبوونى هه‌موو پرۆژه‌كه‌ 40 ملیار دینارمان پێویسته‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە