ئابووری

له‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستى بردنه‌ ده‌ره‌وى زێڕ له‌ سنووری پارێزگای دهۆک، دوو كه‌س لەلایەن ئاسایشەوە ده‌ستگیر كراون و دەستبەسەر زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕیشدا گیراوە.


سەرچاوەیەک لە دەروازەی سەرزێڕیی نێوان باکوور و هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "دوو کەس بەهۆی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى زێر بۆ تورکیا بە قاچاخ، لەلایەن ئاسایشى دهۆكه‌وه‌ دەستگیرکراون و هەوڵێکی زۆرى ئه‌و كاره‌ش ده‌درێت".

هاوكات، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو کەسەكه‌دا زیاتر لە 10 کیلۆ زێر لەلایەن هێزەکانی ئاساییشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هەوڵدان بۆ بە قاچاخبردنی زێر بۆ دەرەوەی وڵات لەزیادبووندایە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان