ئابووری

نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار کرد
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2020 نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 23 دۆلار و 25 سه‌نته‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 20 دۆلارە.

ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی  وڵاتانی بەرهەمهێن, هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
Qaiwan
Qaiwan