تەندروستی

سه‌نته‌رێكى گرنگى تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌نته‌رێكى گرنگى تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری تەندروستيی ئاماژه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ری چاندنەوەی مۆخی ئێسک ده‌كات له‌ دهۆك و رایده‌گه‌یه‌نێت "باڵەخانەی سەنتەره‌كه‌  تەواو بووە، تەنیا دابینکردنی ئامێری ماوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستيی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "سەنتەری چاندنەوەی مۆخی ئێسک لە هه‌ر دوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست دەبن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لە هەرێمی کوردستان تەنیا لە سلێمانی سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک هەیە، بوونى ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ش پێویستن له‌ كوردستان، چونكه‌ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی خوێن بەکار دەهێنرێت و  تێچووی هەر نەشتەرگەرییەکی چاندنی مۆخی ئێسکیش لە دەرەوەی وڵات 50 هەزار دۆلارى پێویسته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بارگرانى ئابوورى له‌ سه‌ر نه‌خۆشان دروستده‌كات، له‌ كاتێكدا ئه‌و سەنتەرانه‌ له‌ كوردستان بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی نەخۆش دەکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان