تەندروستی

ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێم، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى بۆ 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش ده‌ركرد و باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ زیانیان بۆ هاووڵاتییان هەیە و بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت.

له‌ راگەیەندراوێکدا كه‌ وەزارەتی تەندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ ى به‌وه‌كردووه‌ "لە بازارەکانی هەرێم  31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نووسراوی رێگەپێدانی وەزارەت لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێت كۆدەكرێنەوە و لەناودەبرێن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بەپێی رێنماییەکان، لە دروستکردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە رێگای وەزارەتی تەندروستیی رێگەپێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بەدواداچوونی تیمە چاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستیی دەرچوو زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ رێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی هەموو  لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووه‌تەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەستیانبەسەردابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و رێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران بگرێتەبەر.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان