راپۆرت

فه‌رمانبه‌ران: حكومه‌تى هه‌رێم یارى به‌ مووچه‌ و قوتمان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌ران: حكومه‌تى هه‌رێم یارى به‌ مووچه‌ و قوتمان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق به‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانى به‌غداى راگه‌یاند، هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ پابه‌ندنه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، فه‌رمانبه‌ران ده‌ڵێن، حكومه‌تى هه‌رێم یارى به‌ مووچه‌كانمان ده‌كات.

پشتیوان مسته‌فا، فه‌رمانبه‌ر به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات یاریكردنه‌ به‌ مووچه‌ و قوتى فه‌رمانبه‌ران و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابى فه‌رمانبه‌ر به‌ مه‌رامه‌كانى خۆى بگات و ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى بدات".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌غدا هه‌مووكات ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات، كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت و ئاماده‌ى ته‌وتین نه‌بێت و داهاته‌كان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ ماناى وایه‌ ده‌یه‌وێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌درێت".

كاروان جه‌میل، فه‌رمانبه‌رێكى تره‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا حكومه‌تى هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامى بدات دروستكردنى كێشه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ وه‌رگرتنى مووچه‌ دڵنیا نابن و هیچكات له‌كاتى خۆى مووچه‌ وه‌رناگرن".

وتیشى "كاتێك حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌رامى خۆى داهات نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئاماده‌ى ته‌وتین نه‌بێت كه‌ دادگا و حكومه‌تى عیراق بڕیاریان له‌سه‌رداوه‌، چاوه‌ڕێش بێت به‌غدا مووچه‌ بنێرێت، به‌غداش ئه‌وه‌ ناكات، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دێت هۆكاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌و نایه‌وێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت و یارى به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات".

رۆژى رابردوو، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند "محه‌مه‌د سودانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێى راگه‌یاندین هه‌تا هه‌رێم داهات و ته‌وتین نه‌كات مووچه‌ى مانگى چوار ره‌وانه‌ ناكرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان