راپۆرت
پارتى پیاڵه ژه‌هره‌كه‌ى خوارده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كاتێكدا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به سه‌رۆك و جێگره‌كانى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و په‌رله‌مانتاره‌كان و كادیر و ئه‌ندامه‌كانى، دادگاى فیدراڵییان به دادگاى سه‌وره‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس ناوده‌برد، ئێستا خۆیان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن.
هه‌تا هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، دامه‌زراوه‌كانى پارتى و وه‌زاره‌ته‌كانى پشكى ئه‌و حزبه دادگاى فیدراڵییان به نایاسایی ناوده‌برد و وته‌بێژى حكومه‌تیش زوو زوو ده‌یوت دادگاكه ناده‌ستورى و نایاساییه.
سه‌رۆك و جێگره‌كانى پارتى كه ده‌یانزانى پرسى هه‌ڵبژاردن به‌بێ حزبه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌نجامدانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ناچارى پیاڵه ژه‌هره‌كه‌یان خوارده‌وه و په‌نایان بۆ ئه‌و دادگایه برد كه ته‌نها پێش چه‌ند رۆژێك به ناده‌ستور و نایاسایی ناویان ده‌برد، ئه‌ه‌وه‌ش به شكستى گه‌وره‌ى ئه‌و حزبه لێكده‌درێته‌وه
په‌نابردنى پارتى بۆ دادگاى فیدراڵیی دوایین پلانى ئه‌و حزبه بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵیشدا وه‌ك خواردنه‌وه‌ى پیاڵه ژه‌هره‌كه له‌ناوخۆى حزبه‌كه باسكراوه چونكه به‌راى هه‌ندێ له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و كاره قورس به‌سه‌ر حزبه‌كه ده‌كه‌وێته چونكه هه‌مووان ئه‌وه‌یان ده‌زانى كه پارتى دژى دادگاى فیدراڵیی لێدوان و قسه‌ى كردووه و به دادگاى سه‌وره ناوى بردووه.
ئه‌حمه‌د جه‌بار، چاودێرى سیاسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى له شكستى گه‌وره‌دایه و ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت به‌بێ خۆى، په‌ناى بۆ دادگاى فیدراڵیی برد، دادگاى فیدراڵیی لاى پارتى دادگى سه‌وره‌بوو، به‌ڵام خۆشیان په‌نایان بۆ برد".
وتیشى "ره‌فتار و دیدى ئه‌و حزبه جیاوازه له سیاسه‌ته‌كانى و هه‌مووى پێچه‌وانه‌یه، به قسه شته‌یه‌ك ده‌ڵێت و به ره‌فتار شتێكى تر، ئه‌وان فێرن په‌نا بۆ به‌غدا ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بمێننه‌وه و پێشتریش هه‌مان شتیان كردووه".