تەندروستی
مه‌ترسییه‌كانى ئاژه‌ڵى مرداربووه‌وه بۆ سه‌ر مرۆڤ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سنورى دوكان و بازیان و ده‌وروبه‌رى چه‌ندین حاڵه‌تى ئاژه‌ڵى مرداربووه‌وه تۆماركراوه و راوێژكارێكى كشتو‌كاڵى و ژینگه‌ى ئاژه‌ڵیی ده‌ڵێت، هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشین.
شه‌یما حه‌مه‌ده‌َڵا، راوێژكارى كشتو‌كاڵى و ژینگه‌ى ئاژه‌ڵی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "فڕێدانى ئه‌و ئاژه‌ڵانه بە سەرچاوەی مەترسی بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا دادەنرێت، مەترسی دیاردەکەش لە فراوانبوونیدایە کە لە ئەنجامی مردارەوەبوونی ئاژەڵی ماڵی یاخود بە کۆمەڵ مردنی ئاژەڵەکانەوە روودەدات".
وتیشى "ڕەنگە هەندێکیان بەهۆی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان یان مشەخۆرییەکان یان کەڕوو و بەکتریاکانەوە مردوون".
باسى له‌وه‌شكرد "کاتێک ئاژەڵەکان دەمرن، تەرمەکانیان وەک سەرچاوەی تووشبوون بۆ ئاژەڵەکانی دیکەی ناو کێڵگەکە (یان کێڵگەکانی دیکە) دەمێننەوە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەری بکرێت بە شێوازه جیاوازەکان".
ع،ه