کوردستانی
چوو بۆ ماڵى هاوڕێكهى و لهوێ كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویكردهوه، لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی دهۆک، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ماڵی هاوڕێیەکی خۆی کوژرا.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسى دهۆك هاتووه "گەنجەکە لە ماڵی هاوڕێیەکی خۆی بووە و بە چەکی کڵاشینکۆف بە سەختی بریندارکراوە".
باس لهوهشكراوه "دوای گواستنەوەی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".
ههروهها "لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
ع،ه