ئابووری

تاوه‌كو ئێستا له‌ بانكه‌كانه‌وه‌ هیچ نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوه‌كو ئێستا له‌ بانكه‌كانه‌وه‌ هیچ نه‌كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى ئاماده‌كاریی لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ناردنى بۆ عیراق، به‌شێوه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و هاوتاكردنى لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌كراوه‌ و به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كانیش ئاماده‌ نین لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "تاوه‌كو ئێستا بانكه‌كان رێكارێكى ئه‌وتۆیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ رووى ئاماده‌كارى لیستى مووچه‌وه‌".

وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رى بانكه‌كان له‌ ژێر ده‌سه‌لاتى حزبیدان، هیچ یه‌كێك له‌وان ئاماده‌ نین لیست بنێرن بۆ به‌غدا، وه‌ ناشتوانن بینێرن".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، باس له‌وه‌ده‌كرێت ئاماده‌كارى لیستى مووچه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ به‌ شێوه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و هاوتاكردنى لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینان و له‌ دواى ته‌واوبوونى ره‌وانه‌ى به‌غداد ده‌كرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب