تەندروستی
بۆ خۆپاراستن له نهخۆشییهك پێویسته چهند رێكارێك بگیرێتهبهر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به مهبهستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نهخۆشى تای خوێنبەربوون له کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتى ههرێم، چهند رێکارێكى دەرکرد.
نەخۆشییهكه له ئێستادا هەندێك پارێزگای عیراقی گرتووەتەوە، و بۆ ئهوهى زیاتر بڵاونهبێتهوه و نهگاته پارێزگاكانى كوردستانیش، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، شەش رێکاری دەرکرد.
رێكارەكانی وەزارەتی کشتوکاڵ بریتییه له:
1- پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگا و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.
2- پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.
3- پێویستە رێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان رەچاو بکرێت.
4-پێویستە لە خاڵە سنووری و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.
5- وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
6- کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە دەرەوە و نێو هەرێم و عیراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.
پ ح ع