کوردستانی

به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ ئاگركه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ ئاگركه‌وته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ ئاگر له‌ چه‌ند گوندێكى سنورى چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "شه‌وى رابردوو به‌هۆى به‌رده‌وامى هه‌وره‌بروسكه‌  ئاگر له‌ چه‌ند گوندێكى سنورى چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك گونده‌كانى ئه‌سكه‌نده‌ربه‌گى، گه‌ڕاو، بێده‌ر له‌ سنورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ئاگره‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌ و ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بچوك له‌ پوش و پاوان سوتاوه‌.

شه‌پۆلێكى باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ ماوه‌ى دوو رۆژه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan