راپۆرت

پارتى جارێكى تر گورزێكى كه‌مه‌ر شكێنى به‌ركه‌وت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى جارێكى تر گورزێكى كه‌مه‌ر شكێنى به‌ركه‌وت

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق بڕیاریدا به‌ دابه‌شكردنى پێنج كورسى بۆ پێكهاته‌كان له‌ هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێم، به‌و بڕیاره‌ جارێكى تر گورزێكى توند به‌ر پارتى كه‌وت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراوه‌ "پارتى له‌بڕیارى دابه‌شكاریی كورسی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر هه‌ر سێ پارێزگاكان تووشى شڵه‌ژان بووه‌ و جارێكى تر پێى وایه‌ ئه‌و دابه‌شكارییه‌ بۆ دژایه‌تى ئه‌و حزبه‌ بووه‌".

سه‌ركردایه‌تى پارتى و له‌ ئاستى باڵا ئه‌و بڕیاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌یان نابینن و پێیان وایه‌ ئه‌و كورسییانه‌ى بۆ پێكهاته‌كان دانراوه‌ له‌ سنورى هه‌ولێر و دهۆك كورسى دڵنیایی پارتى بووه‌ و ئێستا بۆ پێكهاته‌كان دانراوه‌ و به‌وه‌ش كورسى پارتى له‌ هه‌ولێرو دهۆك كه‌م ده‌كات.

به‌رپرسێكى یه‌كێتى له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتى هیچ لارییه‌كى نییه‌ له‌وه‌ى كه‌ دابه‌شكاریی بۆ كورسى پێكهاته‌كان كراوه‌، به‌ڵام دڵنایی دا له‌وه‌ى پارتى به‌و كاره‌ زیاتر گورزى به‌ركه‌وتووه‌ و جارێكى تریش پێى وایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دژایه‌تى حزبه‌كه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسییه‌كانیانه‌".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌، رۆژى رابردوو، دادگاى فیدراڵیی عیراق سكاڵاكه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگرى سه‌رۆكى پارتى له‌باره‌ى كورسى پێكهاته‌كان و دواتریش ده‌سته‌ى دادوه‌رى پێنج كورسى له‌ كۆى 100 كورسى په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌كان داناو دوو له‌و كورسیانه‌ بۆ سلێمانى دانران.

له‌كاتێكدا پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوابكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دواخستنه‌كه‌دا گورزێكى به‌ركه‌وت ئه‌ویش دابه‌شكردنى كورسیی پێكهاته‌كان بوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كورسى بۆ سلێمانى دانران.

به‌راى چاودێران، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان سودمه‌ند ده‌بێت له‌ بڕیاره‌كه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌به‌رانبه‌ریشدا یه‌كێتى جارێكى تر زیانى به‌ركه‌وت.

سه‌لمان عه‌لى، چاودێرى سیاسی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مه‌سرور بارزانى به‌و سكاڵایه‌ى كه‌ تۆماریكرد داننانبوو به‌ دادگاى فیدراڵیی عیراق كه‌ پێشتر به‌ دادگایه‌كى نایاسایی ناویان ده‌برد، له‌وه‌و دوا ده‌بێت پارتى به‌ناچاریی پابه‌ندى هه‌موو بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی عیراق بێت".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان