عیراقی

ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نيى كۆمسیارانى عیراق درێژكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نيى كۆمسیارانى عیراق درێژكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانى عیراق به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى عیراقى درێژكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، په‌رله‌مانى عیراق كۆبووه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ، ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ درێكرده‌وه‌.

چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق، ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ 7ى ته‌مووز بۆ 7ى كانونى دووه‌مى ساڵى 2025 ده‌بێت".

درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan