تەندروستی

هه‌رێمى كوردستان به‌شداره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ته‌ندروستى وڵاتان له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێمى كوردستان به‌شداره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ته‌ندروستى وڵاتان له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

مه‌ودا میدیا-

هه‌رێمى كوردستان به‌شداریی له‌ 77هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ته‌ندروستیی جیهانى ده‌كات و وه‌زیرى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت، باس له‌ لێكه‌وته‌كانى كه‌شوهه‌وا ده‌كرێت.

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی WHO وەکو شاندی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریمان له‌ 77ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاسایی تەندروستی جیهانی بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی بەردەوامی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO لەشاری جنێف کرد".

وتیشى "تەوەرە سەرەکییەکانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی تەندروستیی جیهانیی لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاری کەشوهەوا و ژینگەیی و شێوازی ژیان و چاکسازی و گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاری تەندروستی و گونجاندنی سیستەمەکانی تەندروستی و زوودەستنیشانکردن و پێشینەیی بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی و دروستکردنی پرد و پەیوەندی پتەوی نێوان کۆمەڵگاکان و فەراهەمکردنی باشترین ژیانی تەندروست بۆ هاوڵاتیان لە هەمووشوێنێکی جیهاندا".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ ساڵانه‌ له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌رپرسه‌ باڵاكانى حكومه‌ت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شدارن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan