کوردستانی
هۆشدارى دهدرێته هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان هۆشدارى دهداته هاوڵاتییان له مهترسى مهلهكردن له رووبارى سیروان و دهڵێت "بەهیچ شێوەیەک سەلامەت و رێگەپێدراو نیە"، چەند رێنماییەكيشی بڵاوکردووەتەوە.
له راگەیەنراوێکدا، كه ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بڵاویکردووەتهوه رایدهگهیهنێت "مەلەکردن لە رووباری سیروان رێگەپێدراو نیە، چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندروست و سەلامەت نییە".
راشیگهیاندووه "لە حاڵەتی چوونی هاوڵاتییان بۆسەر رووباری سیروان، دەبێت رەچاوی چەند رێنماییەک بکەن، کە ئەمانەن":
پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی مەلەکردنیان لە رووباری سیروان زۆر وریابن و دڵنیابن لەقوڵی ئــاوەکە و هەروەها بەهیچ شێوەیەک منداڵ یان ئەو کەسانەی کە مەلە نازانن، نابێت بە تەنها مەلە بکەن.
پێویستە هاوڵاتییان کەلوپەلی فریاگوزارییان پێبێت و لەو شوێنانەی کارگەی چەو و لمی لێیە و ئەو شوێنانەی هێمای ئاگادارکردنەوەی لێ دانراوە مەلە نەکەن، چونکە مەترسیدارە.
نابێت لەکاتی مەلەکردن وەکو یاریکردن هەوڵی یەکتر ژێرئاوکردن بدرێت، چونکە دەبێتەهۆی ماندوبوون، هەروەها نابێت لە کاتەکانی شەودا مەلە بکرێت.
پ ح ع