راپۆرت
هه‌ولێرییه‌كان به هاوین و زستان ده‌خنكێن به‌رپرسه‌كانیش زه‌وییه گرانبه‌هاكان به ملیۆنان دۆلار ده‌فرۆشن
مەودا میدیا - سلێمانی |
![هه‌ولێرییه‌كان به هاوین و زستان ده‌خنكێن به‌رپرسه‌كانیش زه‌وییه گرانبه‌هاكان به ملیۆنان دۆلار ده‌فرۆشن](/uploads/article/thumbnail/37871/slider_1640030818K24765654654543543.jpg)
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا له شوێنه گرنگ و گرانبه‌هاكانى هه‌ولێر زه‌وى نه‌ماوه داگیرنه‌كرێت و پارچه پارچه نه‌كرێت و نه‌فرۆشرێت، به‌ڵام میدیا سێبه‌ره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خۆیان به سلێمانییه‌وه خه‌ریككردووه.
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندانجار عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له تاڵانی و داگیركاریی زه‌وییه‌كانى هه‌ولێركردووه و باسى له‌وه‌كردووه كه زه‌وى داگیركراوه و دراوه به كه‌س و به‌رپرس به‌هاكه‌ى ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام میدیاكانى پارتى ده‌میان داچه‌قاندووه له ئاستیدا و خۆیان كه‌ڕكردووه.
له‌كاتێكدا هه‌ولێر كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى و گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ئاوه‌ڕۆى هه‌یه، به‌ڵام زه‌وییه گرانبه‌هاكانى پارچه پارچه ده‌كرێن و به ملیۆنان دۆلار ده‌فرۆشرێن و میدیاكانیش بێده‌نگ دانیشتوون، له هه‌ولێر كێشه‌ى ئاو هه‌یه و خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى شار به هاوین ده‌خنكێن و به زستانیش هه‌ر ده‌خنكێن، به‌ڵام زه‌ویه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه داگیرده‌كرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌برى ئه‌وه‌ى له‌به‌رانبه‌ردا بۆ خزمه‌تى شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه به‌كاربهێنرێن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، پێشتر بابه‌تێكى بڵاوكرده‌وه كه له‌ناو جه‌رگه‌ى شار ئه‌و زه‌ویانه‌ى بۆ باخچه و پاركى كۆڵانه‌كان دیاریكراون، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێكى شاره‌كه پارچه پارچه كراون و فرۆشراون، ئه‌مه گه‌وره‌ترین داگیركارییه بۆ سه‌ر موڵكى گشتى له شاره‌كه.
په‌رله‌مانتارێك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌ولێر هه‌رچى ناوچه‌ى گرنگ و گرانبه‌ها هه‌یه له لایه‌ن به‌رپرس و ده‌ستڕۆشتووه‌كانه‌وه داگیركراوه و كراوه به پرۆژه و پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى تیایاندا ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌لمان جه‌بار، هاوڵاتیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خه‌ڵكى هه‌ولێر و ئه‌و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانانه‌ى كه خه‌ڵكى ئاسایین به هاوینان بێ ئاو ده‌بن و هه‌ر فریاى ئاو كڕین ده‌كه‌ون، به زستانیش ماڵیان وێران ده‌بێت و لافاو خۆى ده‌كات به ماڵه‌كان، له‌بێ پلانى حكوومه‌ت و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان".
باسى له‌وه‌شكرد "له‌برى ئه‌وه‌ى له خه‌مى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هاوڵاتییان بن، له زستان باسى كۆبوونه‌وه‌ى ئاومان بۆ ده‌كه‌ن و له هاوینیش باسى شكانى بۆریمان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ خۆیان هه‌موو شتێك ئاماده‌یه و هه‌ر بینا و پرۆژه‌یه، شه‌و ده‌خه‌وى، به‌یانى هه‌ڵده‌ستى بینایه‌كى نوێ و پرۆژه‌یه‌ك چوه‌ته ئاسمان".
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)