جیهانی
عەبدولحەلیم خەدام كۆچی دوایی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی پێشوو و ئێستای سووریا كۆچی دوایيكرد كه ماوەی 30 ساڵ لە سەرۆكایەتی سوریا كاری كردووە.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، عەبدولحەلیم خەدام، ماوەیەكە نەخۆشە و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فەرەنسایە و دواجار دوێنێ سێشەممە، لە تەمەنی 88 ساڵی كۆچی دواییكردووە.
خەدام، پێشتر جێگری حافز ئەسەد بووە و دوای مردنی، ماوەیەكیش جێگری بەشار ئەسەدی كوڕی حافز ئەسەد بووە و دواتر دوركەوتووەتەوە.
عەبدولحەلیم ئەوكاتەی لە نەخۆشخانە بووە، لە دوای تێكچوونی دۆخی سووریا لە ساڵی 2011 خۆی وەك كەسێكی ئۆپۆزسیۆن نیشانداوە و داوای كردووە كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئەو دەسەڵات لەناوببەن.