ئابووری

نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی راگرتنی كڕینی زێڕ لە لایەن وڵاتی چینەوە، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی 40 دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەك دابەزی بۆ دوو هەزار و 334 دۆلار.

هەرچەندە هێشتا بانكی ناوەندیی چین هیچ راگەیێندراوێكی رەسمی لە بارەی راگرتنی كڕینی زێڕەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە كاریگەری زۆری كردە سەر نرخی ئاڵتوون و چاوەڕێش دەكرێت زیاتر لە نرخەكەی دابەزێت. 

بەپێی داتای ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، بانكی ناوەندیی چین لە ساڵی رابردوودا گەورەترین كڕیاری زێڕ بووە لە جیهاندا و 7.23 ملیۆن ئۆنسە زێڕی كڕیوە.
 
دوو ساڵە خواستی بانكە ناوەندییەكان لەسەر زێڕ زیادبووە، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بووە لەو ماوەیەدا.
 
بە پێی ئەو نرخەی ئەمڕۆ تۆماری كرد، نرخی مسقاڵێك زێڕ لە هەرێمی كوردستان 15 بۆ 20 هەزار دینار دادەبەزێت و مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 480 بۆ 485 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت. 
ئ.پ
 

Qaiwan
Qaiwan