عیراقی

عیراق رۆژانە 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رۆژانە 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت
مەودا میدیا-
لە عیراق رۆژانە 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنرێت، لە كاتێكدا رۆژانە 28 ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێندرێت و 50%ی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند"عیراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی عیراقیش، پێویستە رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكرێت بۆ پڕكردنەوەی پارەی بودجە كە بۆ 2024 دەگاتە 211 تریلیۆن دینار".

وتیشی" هەرچەندە ئێستا رۆژانە لە عیراقدا 28 ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێندرێت، بەڵام رۆژانە 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت و 50%ی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەم زووانە كێشەی بەنزینی محسن چارەسەردەكرێت كە ئێستا لە عیراق بەهۆی كەمی بڕەكەیەوە كێشەی درووستكردووە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan