کوردستانی
له رۆژانى داهاتوو رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاری بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق داواى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ى رۆژێك دیارى بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رۆژێك دیارى بكات".
له ئێستادا سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له پرس و راوێژدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى دیارى بكرێت.
پێشتر كۆمسیۆنى عیراق داوایكردبوو رۆژى 5ى ئه‌یلول وه‌ك رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریبكرێت.
ع،ه