ئابووری

داهاتى سلێمانى ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى سلێمانى ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت بۆ داهاتى نانه‌وتى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، هه‌فته‌ى رابردوو داهاتى پارێزگاكه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دینار بووه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ "داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان له‌ هه‌فته‌ى رابردوو حه‌وت ملیار و 661 ملیۆن دینار 
 و 64 هه‌زار و 920 دینار بووه‌".

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە "رێژەی له‌ 88%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و له‌ 12% بە شێوەی چەك بووە".

ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت بۆ ئاشكراكردنى داهاتى نانه‌وتى پارێزگاى سلێمانى دانراوه‌ و هه‌موو رۆژێك داهاتى پارێزگاكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan