کوردستانی

پله‌ى گه‌رماى ناوچه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پله‌ى گه‌رماى ناوچه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هەرێم، پێشبینی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێ جار پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لەهەندێ ناوچەی هەرێم یەك پلە و لە كەركوك و هەندێ ناوچەی دەوروبەریش دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە".

ده‌شڵێت "سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەكانی باكووری هەرێمیش پەڵە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك نزم دەبێتەوە".
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45  

سلێمانی: 41  

دهۆك: 43

كەركوك: 47

هەڵەبجە: 43 

زاخۆ: 43  

سۆران: 40

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 47

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan