ئابووری

دواى پشووه‌كانى جه‌ژن مووچه‌ى مانگى شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى پشووه‌كانى جه‌ژن مووچه‌ى مانگى شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ته‌واوبوونى پشووى جه‌ژن، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق كراوه‌ مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق تا راده‌یه‌كى رێككه‌وتنیان كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".

باسى له‌وه‌شكرد "دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ گرفت بۆ دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت".

وتیشى "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم گرفت دروست نه‌كات، به‌غدا له‌ كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش له‌ چه‌ند رۆژێك مووچه‌ دابه‌شده‌كات".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan