کوردستانی

ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زیانى زۆرى داوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زیانى زۆرى داوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ شاخه‌كانى قه‌زاى بازیان كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زیانێكى زۆرى داوه‌.

ئه‌و ئاگره‌ له‌ سنورى گونده‌كانى مۆرتكه‌ و برایماوا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكى زۆر له‌ پوش و پاوان و دارى سروشتیی سوتاون و تا كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌.

هاوڵاتییانى سنوره‌كه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ چوونه‌ته‌ شاخ به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌ سه‌دان دۆنم زه‌وى سوتاوه‌.

ساڵانه‌ له‌ وه‌رزى هاوین ئاگر له‌ زه‌وى و پوش و پاوان و شاخه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆر له‌ ژینگه‌ى ناوچه‌كان ده‌دات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە