کوردستانی

چه‌ند حزبێك مه‌رجه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن بۆ به‌شدارى كردن له‌ هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ند حزبێك مه‌رجه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن بۆ به‌شدارى كردن له‌ هه‌ڵبژاردن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و لایەنه‌نانه‌ى کریستیان کە بڕیانداوه‌ به‌ بایکۆت كردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، له‌ ئێستادا مه‌رجیان داناوه‌ به‌ مه‌به‌ستى بەشدارىكردن.

نینۆس عەدیشۆ، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشوورى بە رایگه‌یاند "لەگەڵ چوار حیزبى تر بڕیاریانداوە بایكۆتی ئه‌م خوله‌ی هەڵبژاردنی ‏پەرلەمانی كوردستان بكەن، وه‌ بۆ به‌شداریكردنیشیان سێ‌ مەرجیان هەیە".

له‌ باره‌ى مه‌رجه‌كانیشه‌وه‌، وتى "ئه‌وانیش گەڕاندنەوەی پێنج كورسییەكەیه‌ ‏بۆ پێكهاتەی نەتەوەیی كلدان، سریانی و ئاشووری، وه‌ بۆ پێكهاتەكان هەڵبژاردن بە یەك بازنە بێت و تۆماری ‏دەنگدەرانی تایبەت و سندووقی تایبەتی دەنگدان بۆ پێكهاتەكان دابنرێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "مەرجەکانیان بۆ راى گشتیى بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هیچ لایەنێکى سیاسى و دامەزراوەیەکى دەستوورى لە عیراق وەڵامى بۆ مەرجەکانیان نەبووە، له‌ ئەگەرى جێبەجێنەکردنى مەرجەكانیشیان، ئه‌وا لە سەر هەڵوێستى خۆیان و بەشدارى نه‌كردنیان له‌ هەڵبژاردن رژدن".

هەریەك لە بزاڤی دیموكراتی ئاشووری، مەجلیسی شەعبی كلدانی سریانی ئاشووری، حیزبی بەیت نەهرەینی ‏دیموكراتی، حیزبی ئیتیحادی بەیت نەهرەینی نیشتمانی و حزبی وەتەنی نیشتمانی، له‌ ماوه‌ى پێشوودا بڕیاریانداوە بایكۆتی هەڵبژاردنى ‏پەرلەمانی كوردستان بكەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان