عیراقی

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمییه‌وه‌ پشوو راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمییه‌وه‌ پشوو راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

پارێزگاری زیقار سبەی یەکشەممەی كرد به‌ پشووی فەرمیی و هۆكاره‌كه‌شى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى گه‌ڕانده‌وه‌، ده‌شڵێت "پشووه‌كه‌ خوێندکارانی پۆلى شەشی ئامادەیی ناگرێتەوە".

دواى ئه‌وه‌ى دەستەى کەشناسیی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى حوزه‌یرانى 2024، پلەكانى گەرماى پارێزگاکانى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "بۆ ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى میسان، زیقار و بەسرە پله‌ى گه‌رمى 51 پلەیه‌"، پارێزگارى زیقار بڕیاریدا سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ بكاته‌ پشوو.

ئه‌و پارێزگاره‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "پشووه‌كه‌ خوێندكارانى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یی ناگرێته‌وه‌".

هاوكات، كه‌شناسى عیراق رایگه‌یاندووه‌ "پله‌ى گه‌رمى  له‌ پارێزگاکانى موسەننا و واست به‌ 50 پلەى سیلیزى تۆمار دەکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان