جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئێران: بوونی سەربازی بێگانەكان بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بوونی سەربازی بێگانەكان بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەشکرد ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرەپێدانی ھەژموونی خۆیان.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێكدا لە كۆنفرانسی دۆحە رایگەیاند "بیانییەكان ناوچەكەیان كردووەتە زەمینەیەكی لەبار بۆ فرۆشتنی چەكەكانیان و پەرەیان بە بوونی سەربازی خۆیان لە ناوچەكە داوە كە ئەوە كارەساتی دروست كردووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو "ھەندێك لە وڵاتان رەوشی ناوچەكە وەك دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرەپێدانی ھەژموونی خۆیان، وەك دەسترێژیەكانی سەدام حوسێن بۆسەر ئێران و كوێت، دەستدرێژییەكانی سعودیە بۆسەر قەتەر و یەمەن نموونەیەكن لە كارەساتەكانی ئەو ناوچەیە".
زەریف ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێ بزانین بوونی سەربازی بێگانەكان نە ئاسایشی ئەو ئەكتەرە بیانیانە دەپارێزێ نە ئاسایشی ناوچەكە".
وتیشی "بوونی سەربازی بێگانەكان بووەتە ھۆكاری خراپتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".