ئابووری

جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێردرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركات هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى شه‌شى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كار له‌سه‌ر لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا ته‌وتینى فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌".

وتیشى "هه‌ركات هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى شه‌شى بۆ به‌غدا نارد، ئه‌وكات وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌ كه‌مترین ماوه‌ كه‌ 24 كاتژمێره‌ پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت".

پێشتر رێككه‌وتن له‌نێوان مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كراوه‌ گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستنه‌كرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کەشوهەوای عیراق

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ھێرۆ خان؛ غەم لە کۆڵی هەمووان

لەلایەن شیلان سەعید


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان