راپۆرت

هامسته‌ر كۆمبات به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هامسته‌ر كۆمبات به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو، شێوازێكى په‌یداكردنى پاره‌ له‌ رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تلیگرام به‌خێرایی له‌ناو هاوڵاتییانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و هه‌رێمى كوردستانیش بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

هامسته‌ر كۆمبات، شێوازێكى جیاوازى پاره‌ په‌یداكردنى ئه‌لیكترۆنییه‌، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمى نییه‌ و ته‌نها هاوڵاتییان ده‌ستیان داوه‌تێ و به‌تایبه‌ت له‌ ناو خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى به‌كاریده‌هێنن پێیان وایه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بنه‌خاوه‌نى پاره‌یه‌كى زۆر و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى تێكه‌ڵاویی له‌ناو هاوڵاتییانى رۆژهه‌ڵات و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، به‌خێراییش له‌ناو خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانى ئه‌و پاره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ بانگهێشتكردنى زۆرترین هاوڕێیه‌ له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ى تلیگرامه‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێك زۆرترین هاوڕێى زۆرتر بانگهێشت بكات پاره‌ى زیاتر ده‌چێته‌ سه‌ر حسابه‌كه‌ى، به‌ڵام حسابێك تا ئێستا هه‌واییه‌ و هیچ سودێكى نییه‌.

مه‌ودا میدیا له‌ به‌دواداچوونێكدا ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چه‌ندین شوێن و دوكان هه‌ن ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كڕنه‌وه‌ به‌ نرخێكى كه‌متر له‌وه‌ى هه‌یه‌ و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر حسابه‌كه‌ی خۆیان به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو ببێته‌ فه‌رمى و قازانجێكى زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها كڕین و فرۆشتنیشى پێوه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌رچى فه‌رمى نییه‌، به‌ڵام بۆ قازانج به‌كاریده‌هێنن.

تا ئێستا به‌ فه‌رمى نرخى ئه‌و پاره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كه‌ وه‌ك سكه‌ ناوى ده‌برێت دیارینه‌كراوه‌ "به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ر یه‌ك ملیۆن سكه‌ نرخى له‌ 25 دۆلاره‌وه‌ ده‌سپتێده‌كات".

هامسته‌ر كۆمبات، ئه‌پ نییه‌ و ته‌نها لینكێكه‌و له‌ رێگه‌ى تلیگرامه‌وه‌ ده‌توانیت به‌كارى بهێنیت، رۆژانه‌ش چه‌ندین چاڵه‌نجى هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانى كه‌ هه‌ر چاڵه‌ندى له‌ 100 هه‌زار سكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ 5 ملیۆن سكه‌ كه‌ كڕینى هه‌ندێ ئیمۆجى و كارتۆنى جیاواز كه‌ ناونراون كۆمبات .

به‌شێكى زۆریش له‌ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان هامسته‌ر به‌كارده‌هێنن و خۆیان خه‌ریكردووه‌ پێوه‌ى، به‌كارهێنانى هامسته‌ر جیاوازه‌ و به‌رده‌وام سكه‌ت ده‌تێ به‌ڵام ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامى ده‌ست به‌سه‌ر شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ بده‌ى تا بچێته‌ سه‌ر حسابه‌كه‌ت و دواتر ئیمۆجى و كۆمباتةكانى پێ بكڕێت.

هاوڵاتییه‌ك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 50 ملیۆن سكه‌ له‌ هامسته‌ر كۆمبات، رۆژانه‌ش هاوڕێى نوێ بانگهێشت ده‌كات به‌هیواى ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو بتوانێت قازانج بكات و پاره‌یه‌كى ده‌ستبكه‌وێت".

تا ئێستا به‌ فه‌رمى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى فه‌توا بڕیار له‌سه‌ر هامسته‌ر كۆمبات نه‌دراوه‌ "به‌ڵام به‌پێى فه‌تواكانى رابردوویان، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان حه‌رامه‌ و نابێت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ بكرێت".

به‌راى شاره‌زایانى ئایتیش "هامسته‌ر له‌ رێگه‌ى تلیگرامه‌وه‌ ته‌واوى زانیاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌بات و سودیان لێ وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وانه‌ى به‌كاریده‌هێنن، ئه‌وه‌ش زیاتر وه‌ك كارێكى چاودێریی و هه‌واڵگریی لێك ده‌درێته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان