گێتی
سه‌دان ئاژانسى جیهانیی رووماڵى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى ئێران 180 ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی به‌شداریی ده‌كه‌ن و پرسه‌كه بۆ هه‌موو دنیا گرنگه.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران رایگه‌یاند "هەڵبژاردن لە ئێران نیشاندەری خەڵک سالارییه، بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنەکان، جگە لە رۆڵی کاریگەر و دیاریکەر لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات، هێزی نەتەوەیی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە زیاد دەکاتەوە".
وتیشى "180 ئاژانسى جیهانیی و ناوخۆیی چونه‌ته ئێران بۆ به‌شداریكردن له گواستنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، وێنەی گۆڕانکارییەکانی هەڵبژاردنەکان و رەوتی بەڕێوەبردنی، نیشاندەری گرنگی پێگە و رۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئێرانە".
بڕیاره رۆژى 28ى ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و شه‌ش كاندید ركابه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن.
ع،ه